لە ١٣٩هەمین گاڵای کانزاکارانی دورهامدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا
لە ١٣٩هەمین گاڵای کانزاکارانی دورهامدا، لە دورهام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا بەڕێوەچوو، پرسی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دووهەمین جار بە شێوەیەکی کراوە تاوتوێ کرا.
لە ١٣٩هەمین گاڵای کانزاکارانی دورهامدا، لە دورهام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا بەڕێوەچوو، پرسی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دووهەمین جار بە شێوەیەکی کراوە تاوتوێ کرا.
لە ١٣٩هەمین گاڵای کانزاکارانی دورهام، ئەمساڵ نەک تەنها بە تێکۆشانی چینی کرێکارانەوە سنوورداربوو، لە هەمانکاتدا بە داواکارییە نێونەتەوەییەکان بۆ ئازادی و دادپەروەری نیشان درا.
هەروەها نزیکە ٢٥٠ هەزار کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. لەوێدا سەندیکاوانا، چالاکوانان و کەسایەتییە سیاسییەکان بانگەوازەکەیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دووپاتکردەوە.
لوتکەی کەمپینێک کە حەوت ساڵە بەردەوامە
سەندیکا گەورەکانی شانشینی یەکگرتوو پشتیوانی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەکەن، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوامە. بە تایبەتی سەندیکا گەورەکانی وەک Unite the Union, National Education Union (NEU)، RTM، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستیان نیشانداوە و بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ داوە.
لە پانکارتەکانی گاڵای ئەمساڵدا پەیامی "ئازادی بۆ ئۆجالان - ئاشتی بۆ کوردستان" هەبوو و لە قسەکاندا گرنگی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیک دەستنیشانکرا.
یەکگرتنی نێونەتەوەیی
سکرتێری گشتی سەندیکاکانی RMT ئەدی دەمپسەی ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ پرسێکی تاکەکەسی نییە، مانای بەربەستە لەبەردەم ئاشتیدا.
هەروەها چەندین نوێنەری ڕەوەندی کوردی لە ئەورووپا، چالاکوانانی چەپی بەریتانیا و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشدارییان لەو چالاکییەدا کرد.
لە چالاکییەکەدا ئاڵای سیمبولی ڕۆژئاوا و تەڤگەری ئازادی کورد هەڵگیرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.
کەلتوور و هونەر
لە چالاکییەکەدا میوزیکی کوردی، هەڵپەڕکێی فۆلکلۆر و نمایشی هونەری پێشکەشکرا. هونەرمەندان شیعر و گۆرانی کە ئیلهامی لە ژیانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرت، پێشکەشیان کرد. هەروەها لە هەندێک لە ئۆفیسی سەندیکاکان پانێڵی ئاگادارکردنەوە ئەنجام درا.