لە هانۆڤەر بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی سەر گەریلا شەرمەزار کرا
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە دژی شەڕ و هێرشە قڕکارییەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕێپێوانێک ئەنجام درا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە دژی شەڕ و هێرشە قڕکارییەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕێپێوانێک ئەنجام درا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە دژی جەختکردنەوە و بەردەوامی هێرشەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بە تایبەت لەسەر تونێلەکانی شەڕی گەریلا کە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو تێیدا بەکاردەهێندرێت، کوردستانیان و دۆستانیان کۆبوونەوە و بەڕێپێوان و گردبوونەوەیەک هێرشەکانیان شەرمەزار کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد هەڵوێست وەرگرێت.
لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و ئاڵای بە درووشم لە دژی هێرشەکان بەرزکرایەوە و درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە. هەر لە ڕێپێوانەکەدا پەیام خوێندرایەوە و بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا لە دژی هێرشەکان کۆتای بە بێدەنگی خۆی بهێنێت. لە بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا چالاکوانان خەختییان لە بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان کردەوە تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.