کۆمەڵەی کەلتوور و یەکگرتنی کرێکارانی کۆچبەر (Gik-Der) کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خەبات بەڕێوەدەبات، ١٥هەمین فیستیڤاڵی پارکی لە دژی نەژادپەرەستی و فاشیزم بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە ئەنجام دا. فیستیڤاڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لەوکەسانەی کە لە تێکۆشانی شۆڕش و دیموکراسیدا گیانیان لەدەستدا دەستی پێکرد.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ زیاتر لە ٣٠ کەس کە بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون، کە لە لایەن کۆمەڵەی کەلتوور و یەکگرتنی کرێکارانی کۆچبەر (Gik-Der) ئەنجام درابوو، بە پاساوی "پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوێکی نایاسایی" لێپرسینەوەی دەستپێکرد.
لە دژی لێپرسینەوەکە گیک-دەر ڕایگەیاند کە لە دژی وەزارەتی ناوخۆ و داواکاری گشتی تورکیا سکاڵا تۆمار دەکەن. لەبەر ئەو لێپرسینەوەی دەستیپێکردوە هونەرمەندان ئیلکای ئاکایا، عەلی ژیان و گوڵسەڤان مەدار ناڕەزایەتیان نیشان دا و بانگەوازی بەشداریکردنیان لە فیستیڤاڵەکە کرد بوو.
هاوسەرۆکی گیک-دەر بەدریە ئاڤجل کە وتاری دەستپێکی فیستیڤاڵەکەی پێشکەش کرد، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بەشداربوون و هەڵوێستی ڕوونیان لە دژی نەژادپەرەستی، فاشیزم و لێپرسینەوەکان هەبووە.
هاوسەرۆکی گیک-دەر بەدریە ئاڤجل لە قسەکانییدا لە فیستیڤاڵەکە بانگەوازی تێکۆشانی لە دژی نەژادپەرەستی، فاشیزم و شەڕ کرد. هەروەها بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی تاوانبارکردنی دەوڵەتی تورکی لە دژی گیک-دەر گرت و ئاماژەی بەوەدا کە بەشداری بەهێزی فیستیڤاڵەکە بەهێزترین وەڵام بووە لە دژی ئەم فشارانە.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی بەریتانیا ڕاگەیاندراوێکی دا و هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ترساندنی بەرهەڵستکاران لە دەرەوەی وڵات شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی یەکگرتوو بەهێزتر دەبێت.
لە دوای قسەکان فیستیڤاڵەکە بە نمایشێکی هاوبەشی گروپی دۆنگو، بیرگول تونچ، بورجو ئایتاچ، زەینۆ دور، گوڵسێڤن مەدار، کۆری منداڵانی ئاکچابۆجەگی و هەموو هونەرمەندانی ژن کۆتایی هات.