لە شاری لێنزبۆرگ هەرێمی ئارگاوی سویسرا، کۆمیسیۆنی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئاراوی بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە مەڕاسیمێکی ڕێکخست.
مەڕاسیمەکە لە باڵەخانە ناوەندەکە ئەنجام درا، لە کەسێتی دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە مەبەستی یادکردنەوەی تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێز گیرا.
لە گفتوگۆ و پەیامەکان نوێنەری کۆمیسیۆنی کەلتووری نەجەدەکە نوسەر یاعقوب تلەرمەنی سیمینارێکی پێشکەش کرد.
تلەرمەنی ئاماژەی بەوەدا کوردی زمانێکی زۆر بە هێزە و گوتی: "زمانی دایکمان زۆر بە هێزە. ئەگەر وەها نەبوایە زوو لە ناو دەچوو. سەرەرای هەموو فشارەکان تاوەکو ئەمڕۆ هاتووە، ئەمە سەرکەوتنێکی جدییە. بە تایبەتی ئەوانەی لە دیاسپۆرا دەژین، دەبێت بێگومان زمانی دایک فێری منداڵەکانیان بکەن."
منداڵان کتێبی کوردییان خوێندەوە و بە گۆرانییە کوردییەکانی گروپی میوزیکی ئەنجوومەنی مەحمەد تونچی ئاراودا، مەڕاسیمەکە تاوەکو درەنگی شەو بەردەوامی هەبوو.