لە ڕۆما بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ کرا
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەربارەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەربارەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەربارەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. کوردستانیان لە ناوەندی کەلتووریی کوردی ئارارات کۆبوونەوە و بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیان تاوتوێ کرد. کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە، دەبێت هەمووان لە پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ڕۆڵ بگێڕن و لە ئەنجوومەن و کۆمۆنەکاندا بەشداربن.