سەندیکاکانی بەریتانیا بانگەوازیان لە تورکیا کرد
کەمپەینی (Freedom For Ocalan) لە چوارچێوەی هەنگاوە مێژووییەکانی پەکەکە، بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد کە دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات و وەڵامێکی جدی بۆ ئاشتی بداتەوە.
کەمپەینی (Freedom For Ocalan) لە چوارچێوەی هەنگاوە مێژووییەکانی پەکەکە، بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد کە دەستبەجێ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکات و وەڵامێکی جدی بۆ ئاشتی بداتەوە.
گەورەترین سەندیکای بەریتانیا کە یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار ئەندامی هەیە (Unîte the Unîon) و سەندیکای (GMB) کە ٧٠٠ هەزار ئەندامی هەیە، ماوەیەکی زۆرە کەمپەینی " Freedom For Ocalan" (ئازادی بۆ ئۆجالان) بەڕێوەدەبەن. کەمپەینەکە دەربارەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە نەخشەڕێگایەکی بڵاوکردەوە.
کەمپەینی (Freedom For Ocalan) ڕایگەیاند کە دڵخۆشن بە هەوڵی ئاشتی و ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و نوێنەرانی کورد، گوتی کە کۆنگرەکەی پەکەکە، کۆنگرەیەکی مێژووییە.
کەمپەینەکە ئاماژە بە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە دەکات کە ١٢ ی ئایار ئاشکرا کرا، گوتی: "پەکەکە بەم کۆنگرەیە دیسانەوە پەیوەستبوونی خۆی بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا کرد. ئەم بڕیارە ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕوان دەکرا، هەنگاوێکی گرنگە. ئەم بڕیارە لە ئاستی نێونەتەوەییەدا بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ کرا. ئێمە پڕ لە هیوا و دڵخۆشن، باوەڕمان وایە ئەمە دەبێتە بناغەی دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هەروەه گوتراوە: "لەچوارچێوەی مافی هیوادا، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێت پرۆسەی یاسایی و سیاسیی دەست پێ بکات".
کەمپەینەکە بۆ پێشکەوتنی پرۆسەکە و دابینکردنی ئاشتییەکی درێژخایەن، ئەم داوایانەی لە دەوڵەتی تورک و بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد:
١_ ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان لە دانوستانەکانی ئاشتیدا ڕۆڵی ناوەندی بگێڕێت. بۆ ئەمەش دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت و مافی دانوستانی لە هەلومەرجێکی سەلامەتدا پێ بدرێت.
٢_ ڕیفۆرمی سیاسی و یاسایی: بۆ ئاشتی بەردەوام پێویستە تورکیا هەنگاوی یاسایی و سیاسی بنێت، پەرلەمان بەشداربێت لەو پڕۆسەیەدا، پاڵپشتی لایەنەکان بکرێت.
٣_ پێویستە چاوبخشێنرێتەوە بە قەدەغەی پەکەکەدا: پێویستە حکومەتی بەریتانیا پێداچوونەوە بە بڕیاری پەکەکە بۆ چەکداماڵین و چارەسەرێکی سیاسی بکات، چاوبخشێنێتەوە بە هێشتنەوەی ئەو ڕێکخستنە لە لیستی تیرۆردا. قەدەغەکردنی ئێستا تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد بە تاوان دەزانێت.
٤_ پشتگیری جەماوەری لە بەریتانیا: پێویستە حکومەت بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتگیری لە پرۆسەکە بکات، دەبێت دیپلۆمات و پەرلەمانتارەکان بە ڕێگەی جیاواز تورکیا هانبدەن بۆ دیالۆگ.
٥_ بەشداری نێونەتەوەیی: پێویستە ئەمریکا و کۆنسەی ئەوروپا و ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی تر بەشێوەیەکی فەرمی پشتگیری لەم پرۆسە نوێیەی ئاشتی بکەن، داوا لە تورکیا بکەن بەگوێرەی ڕێبازە دیموکراتیەکان بجووڵێتەوە، شەڕ بوەستێنێت و بەشداری دانوستان بکەن.
٦_ با فشاری سەر کوردانی بەریتانیا کۆتایی بێت: دەبێت سیاسەتی فشار و تاوانبارکردن دژی کوردان کۆتایی بێت.