دكتۆر مه‌دیا: گه‌لانی كوردستان و جیهان له‌گه‌ڵ عه‌فرینن
دكتۆر مه‌دیا ئاڤیان, بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەل لە بناری قەندیل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گه‌لی کوردستان و گەلانی جیهان پشتیوانی گەلی عەفرینن و له به‌رانبه‌ر هێرشەکان بێدەنگ نابن.
دكتۆر مه‌دیا ئاڤیان, بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەل لە بناری قەندیل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، گه‌لی کوردستان و گەلانی جیهان پشتیوانی گەلی عەفرینن و له به‌رانبه‌ر هێرشەکان بێدەنگ نابن.
دكتۆر مەدیا ئاڤیان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ل له بناری قه‌ندیل له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات باس له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كات و ده‌ڵێت: هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی مافی مرۆڤه و هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکانیش لەسەر ئەو هێرشانە بەرپرسیارن.
دكتۆر مەدیا، سڵاوی له گەلی عەفرین كرد و ڕایگەیاند:
«ئێمە هەمیشە پاڵپشتی لەو خۆڕاگرییە دەکەین. ئه‌مڕۆ لە عەفرین بەرخۆدانێکی بێ وێنه‌ی سەدساڵه بەڕێوەدەچێت. هەروەک چۆن گەلی کوردستان و گەلانی جیهان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ هەستانه سەرپێ، لە به‌رانبه‌ر بەرخۆدانی عەفرینیش بێ دەنگ نابن. کوردستانی و دۆستانیان ئەوە چەند ڕۆژە لە ئەورووپا و هەموو جیهان بۆ خۆڕاگری گه‌وره‌ی سه‌رده‌م-ی عەفرین لە شەقامەکانن.»
مەدیا، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەروەک چۆن خەڵکی سیڤیل بۆردوومان دەکات، بە هەمان شێوەش هێرش دەکاتە سەر ئەو ئامبوڵانسانەی هاوڵاتیانی بریندار دەگوازنەوە. نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکات.
دكتۆر مه‌دیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، لە یاساکانی شەڕ دا ئەو كرده‌وانه تاوانن و کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە. پێویستە کەس لە به‌رانبه‌ر ئەو ڕەفتارانه بێ دەنگ نەبێت.
دكتۆر مه‌دیا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات، کەمپی پەنابەران کە لە ژێر چاودێری یونیسێف دایە، له لایه‌ن توركیاوه بۆردومان ده‌كرێت. یونیسێف و نەتەوە یەکگرتووەکانیش به بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی خۆیان بوونەتە هاوبەشی ئەو تاوانه.
«پێویستە یونیسێف و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرک و بەرپرسیاره‌تیی خۆیان لەسەر ئەو بابه‌ته پێك‌بێنن.»
دكتۆر مه‌دیا باس له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بناری قه‌ندیل ده‌كات و ده‌ڵێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا نەک هەر لە عەفرین بەڵکو هێرشی سەر تەواوی کوردستان دەکات. بە دەیان جار هێرشی كردۆته‌سه‌ر بناری قەندیل. قوتابخانە و بنکەی تەندروستی و گوندەکانی بۆردومان كردووه كه ئه‌م هێرشانه لە دەرەوەی یاسای شەڕن و دەبێ هێزە نێونەتەوەییەکان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن.
دكتۆر مه‌دیا له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: من زۆر کەیف خۆشم کە ئه‌مڕۆ هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده و شەڕڤانانی ئینته‌رناسیۆنالیست لە عەفرینن و عەفرین دەپارێزن. ئەوە شتێکی پیرۆزە و بەرخۆدانێکی مرۆڤایه‌تییه، ئێمە ئەو شتانە بە به‌هادار دەزانین.
ش. م