لە هێلسنکی چالاکی پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
لە شاری هێلسنکی پایتەختی فیلەندا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری هێلسنکی پایتەختی فیلەندا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا.
بە بەشداری کوردان و دۆستەکانیان و بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە لە شاری هێلسنکی پایتەختی فیلەندا بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەژە و یەپەگە بەرزکرانەوە و بە بەردەوامی درووشمی "بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا" دەوترایەوە.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد و دواتر لەسەرناوی ناوی جەماوەری چالاکییەکە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و بانگەوازی بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی گەلانی ڕۆژئاوا کرا و هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا.
چالاکییەکە بە وتنەوەی درووشم و سرودی شۆڕشگێڕیییەوە تا درەنگانێک بەردەوام بوو.