'پێویستە هاوڵاتیان گرنگی بە ژینگە بدەن و نەمام بچێنن'

محەمەد ئیبراهیم کە ساڵانێکە دەستی بە کاری گوڵفرۆشی کردوە، دەڵێت: "زۆر جۆری گوڵمان، ژینگەی کوردستان جوان و ڕەنگینە هەربۆیە زۆر پێویستە هاوڵاتییان گرنگی بە ژینگە بدەن و بیپارێزن.”

پێنجەمین فیستیڤاڵی بازار لە کەلار لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە لە فیستیڤاڵەکە ٣٠٠ کەپری تێدایە بۆ خاوەن کارەکان و ٧٦ کەپری تایبەت کراوە بە کاری ژنان. محەمەد ئیبراهیم ساڵانێکە دەستی بە کاری گوڵفرۆشی کردووە سەبارەت بە پیشەکەی و جۆراوجۆری گوڵەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

لە سەرەتایی قسەکانییدا محەمەد ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد زۆر گرنگە هاوڵاتیان گرنگی بە سروشت بدەن و بیپارێزن و گوتی: "گوڵ لە سروشت و لە ژینگەش جوانییەکی تایبەتی هەیە سەرەڕایی ئەوەش دەبێتە هۆکاری بڵاکردنەوەی هەوای پاک لە ژینگەدا.

لە نەمامگەکەماندا چەندین جۆری گوڵمان هەیە، هەندێک گوڵ هەیە تایبەتە بۆ ماڵەوە وەکو زامبیا و ئەلبیزیا و گوڵی واش هەیە پێویستە لە دەرەوە بێت بۆ ئەوەی گەشە بکات. ژینگەی گەرمیان لە بارە بۆ چاندنی گوڵ و دار ئەوەی زۆر گەشەی خێرا بووبێت لە کەلاردا داری ئەلبیزیا بووە."

'لە نەمامگەکەی خۆماندا گوڵ بەرهەم دێنین'

وتیشی: "لێرەدا ئێمە گوڵی خۆمان هەیە کە لە نەمامگەکەی خۆماندا پێگەشتووە هەروەها گوڵی ئێرانی و هۆڵندیمانشمان هەیە. گوڵ ژینگەیەکی تایبەتی دەبێت بۆ برەخسێنیت بۆ ئەوەی سیس نەبێت و گەشەی خێرا بێت."

'پێویستە هاوڵاتیان گرنگی بە ژینگە بدەن و نەمام بچێنن'

لە کۆتایی قسەکانییدا محمەد ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەموو مرۆڤێک خزمەتی ژینگە بکات چونکە گەر ژینگە تێکبچێت ئەوا ژیانی مرۆڤەکانیش تێکدەچن و گوتی: "بۆ ئەوەی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروستمان هەبێت پێویستمە نەمام و گوڵ بچێنین چونکە ژینگە تێکدراوە بۆ ئەوەی گوڵ و ژینگەمان ئاوەدان بێت پێویستە گرنگی بە پاراستنی ژینگە پارێزی بدەین."