پەیکەری عەشتار لە نەمرود دۆزرایەوە

لە نەمرودی شاری دێرینی ئاشوریەکان، پەیکەرێکی بەردینی گەورە دۆزرایەوە کە خوداوەند عەشتاری لەسەر نەخشێنراوە.

ئارکیۆلۆژیستەکانی مۆزەخانەی شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژیای زانکۆی پەنسلڤینیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند شوێنەوارناسێکی عێراق، پەیکەرێکی خوداوەند عەشتار لە شاری نەمرود دەدۆزنەوە، کە شارێکی مێژوویی ئاشوورییەکانە.

ئارکیۆلۆژیستەکان چەندین شوێنەواری مێژووییان لە نەمرود دۆزییەوە، کە داعشەکان زیانێکی گەورەیان پێگەیاند.

لەو شتانەی دۆزراونەتەوە، پەیکەرێکی بەردینی مەزنە کە خوداوەند عەشتاری لەسەر نەخشێنراوە.

بەڕێوەبەری بەرنامەی چەسپاندنی کەلەپووری عێراق و ئارکیۆلۆژیست لە زانکۆی پەنسلڤینیا، دکتۆر مایکڵ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "مەزنترین شتێک لەم وەرزەدا دۆزیمانەوە، پەیکەرێکی بەردینە کە خوداوەند عەشتاری لەسەر نەخشێنراوە".