بە دیمەن

خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە سێهەم ڕۆژیدا بەردەوامە

بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە نێوان ٤ بۆ١٠ی نیسان بە بەشداری سەدان ڕێکخرا و کۆمەڵە لە هەر پێنج کیشوەرەکەی جیهان و لە دەیان شار چالاکی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە سێهەم ڕۆژی چالاکییەکەدا بەردەوامە.

چالاکی جیهانی خوێندنەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ

چالاکی ئەمساڵی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بەراورد بە ساڵانی پێشوو جیاوازترە بە خوێندنەوەی تاکەکە کەسی و بە گفتگۆی کۆمەڵەی، چاوپێکەوتنی فەلسفەیی، سازدانی چالاکییەکان و بانگەوازی هونەری ئەنجام دران. بەشداربووانی چالاکییەکە لەگەڵ ئەوەی وەک سەرچاوەکەیی دەوڵەمەندی تیۆری لە پەرتووکەکان دەڕوان، هاوکات وەک جێگرەوەیەکی کاریگەر خاوەندارییان لە فکری ڕێبەر ئاپۆ کرد.

چالاکی لە شارەکانی ئەورووپا

مارسیلیا – فەرەنسا

لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی دەستەکۆیی ئەنتەرناسیۆنالیستی مارسیلیا-کوردستان (CIMK) لە مارسیلیا ئەنجامدار، دەربارەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆی بەرفراوانی سیاسی و فەلسەفی بەڕێوەبردرا. لە بەردەوامی چالاکییەکەدا نەمامی زەیتوون چێندرا.

سالۆنیک – یۆنان

لە شاری سالۆنیکی یۆنانیش ناساندنی پەرتووکی سۆسۆلۆژیای ئازادی بە وەڕگێڕانی زمانی یۆنانی کرا. نوێنەرانی دەستپێشخەری نێونەتەوەیی و چاپەمەنی گفتوگۆیان لەسەر کتێبەکە کرد.

ڤال پیلیس – ئیتالیا

بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان لە شاری ڤال پیلیسی ئیتالیا لە چوارچێوەی پێویستی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و سیایسیدا دەربارەی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندیان کرد. لە چالاکییەکەدا ئاماژە کرا بەوەی فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێنیشاندەرە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.

جەنەوا – ئیتالیا

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیستی لە چوارچێوەیی چالاکییەکەدا ڕێپێوانێک لە سرووشتی شارەکەدا ئەنجام درا. لە کاتی ڕێپێوانەکەدا بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە و دەربارەی ئازادی ژنان گفتوگۆ کرا.

چیری - ئیتالیا

لە شاری چیری ئیتالیا کۆمەڵێک لە گەنجان چالاکییەکی خوێندەنەوەی بە کۆمەڵییان ڕێکخست. لە چالاکییەکەدا هەندێک بەشی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرانەوە و پەیوەست بە ئازادی ژنان و تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆ کرا. گەنجان چالاکییەکەیان وەک هەنگاوێکی فیکری پەیوەست بە پرسە کۆمەڵاتییەکانەوە پێناسە کرد.

تۆرینۆ – ئیتالیا

لە شاری تۆرینۆ لە لایەن دەستپێشخەری کۆمونەی گەنجانی تۆرین و ئالبا ڕۆزا ئۆرسۆی تێکۆشەرەوە چالاکییەکە ڕێکخرا و پەیوەست بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆوە، لەسەر پرسەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و ئەلتەرناتیفەکانی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک گفتوگۆ کرا.

سالیرنۆ- ئیتاڵیا

لە شاری سالیرنۆ گەنجان و ژنان کۆبوونەوە و لەسەر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە ئازادی ژنان تاوتوێیان کرد. لە گفتوگۆکاندا دەربارەی ماناداری جیهانی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیش هەڵوەستەیان کرد.

بەرشەلۆنە - کەتەلۆنیا

لە شاری بەرشەلۆنەش لە لایەن گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستەوە چالاکی ئەنجام درا و گوتەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ منداڵان بڵاوکرایەوە. چالاکییەکە وەک دەستپێکی ڕاگەیاندنی فکری ڕێبەر ئاپۆ بۆ نەوەکانی داهاتوو پێناسە کرا.

چالاکییەکەکان لە مالی و ئەندەنوسیا

بامۆکۆ- مالی

لە ٤ی نیسان لە شاری بامۆکۆی مالی بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی گەنجانی-  UACDDDD چەندین ژن و گەنج کۆبوونەوە. چالاکییەکە لە چوارچێوەی تۆڕی "گەنجان مێژوو دەنوسنەوە"دا ئەنجام درا و لەسەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان بۆ ئازادی ژنان، شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەرخۆدانی کۆبانێ تاوتوێ کرا. بڵاوکراوە دابەشکرا و بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە و چالاکوانان بەڵێنی تێکۆشانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دا.

جاکارتا - ئیندۆنیزیا

لە شاری جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا لە لایەن تۆڕی ABC+ کرێکارانەوە لە شوێنێکی سیاسی چالاکی خوێندنەوە ئەنجام درا و لە چالاکییەکەدا کتێبی سۆسۆلۆژیای ئازادی و نوسراوەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا خوێندرایەوە. چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا بانگەوازی "ناتوانن ڕێگری لە فکر بکەن" کرا و ئاماژە بەوەکرا سەرەڕای گۆشەگیری سەخت فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبنەوە. بەشداربووان ئاماژەیان بەوەکرد بە بڕیارەوە تاوەکو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تۆڕی پشتیوانی فراوانتر دەکەن.

بۆچی ڕۆژانی خوێندنەوە و بۆچی ڕێبەر ئاپۆ؟

ئەو قەیرانەی لە لایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە دەئافرێندرێت بە قڕکردنی ژن، سروشت و کۆمەڵگە قوڵتر دەبێت و لێگەڕینی چارەسەری بۆ ئەم قەیرانانەش زیاتر دەبێت. ئەوەی مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە ئەوەیە نوسینەکانی ڕێبەر ئاپۆ هێزی چارەسەری لە بەرانبەر ئەم قەیرانانەدا هەیە. پارادایمی مۆدرنیتەی دیموکراتیک، مافی گەلان دیاریکردنی چارەنووس خۆی، ئازادی ژنان، ژیانی ئیکۆلۆژی و داهاتووی خۆی دەسپێریت بە دیموکراسی و ڕێگە بە ڕووی چارەسەرییدا دەکاتەوە.

شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ کە پێشکەشی ژنانی کردوە و ڕوانگەی پەیوەست بە ئازادیی گەنجان نەک تەنها بۆ گەلی کورد لە هەمانکاتدا بۆ گەلانی جیهانیش جێگرەوەیەکی جیهانییە. پەیوەست بەمەوە ڕۆژانی خوێندنەوە بۆ بونیاتنانی ئەقڵیەتێکی هاوبەشی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیست وەک هەڵمەتێکی گرنگ مۆرکی خۆی لە مێژووداوە.