بەهۆی شەپۆلێکی خۆڵبارینەوە لە سلێمانی چەندین کەس باری تەندروستییان تێکچووە

بەهۆی کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەوە کە دوو رۆژە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە بە تەنها لە شاری سلێمانی ١٥ کەس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

خۆڵبارین

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی، لەبارەی خۆڵبارینەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هاڵاتییان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە دوێنێ ئێوارەوە تاکوو کاتژمێر ١٢:٠٠ـی ئەمرۆ بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە ١٥ کەس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای ئەنجامدانی ڕێکارە تەندرووستییەکان سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە باری تەندروستییان جێگربووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.