کۆمپانیای کولپ مادنەجیلیک و دیش تیجارەت ئا.ش.، کە لە هەرێمی حەسەندینی ناوچەی پاسووری ئامەد بە دوای کانزادا دەگەڕێت، بەهۆی کاریگەریی ئەم کارە لەسەر ژینگە، ناڕەزایەتی گوندنشینانی لێکەوتەوە. لەگەڵ ئەوەی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ژینگەیی کۆمپانیاکە (ÇED) هەڵوەشاوەتەوە هێشتا لە کارەکانی بەردەوامە. هەربۆیە دانیشتووانی هەرێمەکە دەستیان بە چالاکی شەرمەزارکردن کردووە.
گوندنشینان بە ئامانجی ڕاگرتنی کارەکانی کانگاکان خێمەیان هەڵدا و دەستیان بە ئێشکگری کرد.
هاوسەرۆکی شارەوانی پاسوور موراد ئیپەک سەردانی گۆڕەپانی ئێشکگرییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی نایاسایی سروشت تاڵان دەکات.
هەروەها سەرۆکی کۆمیسیۆنی شار و ژینگەی نوسینگەی ئامەد ئەحمەد ئینان هاتە گۆڕەپانەکە و ئاماژەی بەوەکرد کارەکانی کۆمپانیاکە لە دژی پڕۆسە یاساییەکانە و هەموو ئەو هەنگاوانەی دەینێت تاوانە.
گوندشینان دوای ڕاگەیاندراوەکە بە گۆرانی هەڵپەڕکێیان کرد. ئێشکگرییەکە بە درێژایی ئەم شەو بەردەوامبوو.