ئانتۆنیۆ گۆتیرش: لە ئێران سەرکوتی ناڕازییان بەردەوامە
سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ کە لە ئێران پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ کە لە ئێران پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئاستێکی باڵادا بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندان، ئانتۆنیۆ گۆتێرش، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٣٧مین دانیشتنی دەستەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەکە، لە ڕاپۆرتێکدا باسی پێشێلکارییە مافی مرۆڤییەکانی لە ئێراندا کرد و ڕایگەیاند؛ سەرکوتی ڕۆژنامەوانان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەردەوامە.
لە ڕاپۆرتەکەی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە هیچ ئاماژەیەک بۆ باشتربوونی دۆخی کەمینە ئەتنیکی و ئایینیی، ژنان، منداڵان و بیرجیاوازان، لە ئێراندا بەدیناکرێت و زەخت و گوشار لە سەریان درێژەی هەیە.
گۆتێرش، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی نزیکەی ٤٠٠٠کەس دەکات لە ئێراندا کە لە ناڕەزایەتییەکانی ٢مانگ لەمەوبەری ئێراندا دەستگیرکراون.
سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوبارەیەوە داوا لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکات کە مافی دربڕینی نارەزایەتی بۆ خەڵکەکەیان بە ڕەوا ببینن.
گۆتێرش، باسی لە سێدارەکان لە ئێراندا دەکات و دەڵێ سەرڕای ئەوەی کە لە سێدارەدانەکان هێندێک سنووردار کراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٤٨٢کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
لە ئێراندا چەندین نەتەوەیجیاواز لەوانە(کورد، لوڕ، بەلوچ، عەڕەب، ئازەری، تورکمەن، گیلەکی، مازەنی و ...هتد) و باوڕییەکانی وەک(شیعە، سوننە، زەردەشتی، مەسیحی، یارسان، بەهایی، دەروێشەکان و ...هتد) دەژین کە جیا لە شیعە دەسەڵاتخوازەکان، ئەوانیتر لەهەموو مافێک بێبەشکراون و لە هەمووکاتێکدا ڕووبەڕووی هەڵاواردن بوونەتەوە.