ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان دژی ئێران كرد
ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌ستی به زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران كرد. یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به په‌یمانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌ستی به زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران كرد. یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به په‌یمانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆنالد تره‌مپ، ڕۆژی دووشه‌ممه كۆشكی سپی ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كان بۆ زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران ده‌كات.
تره‌مپ له مانگی ئایار بڕیاری دا كه ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه كه ته‌مووزی ٢٠١٥ له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و ئێران له ڤیه‌ننا ئیمزا كرا. یه‌كه‌مین هه‌نگاوی زه‌خت خستنه سه‌ر ئێران له دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، بڕیاره ئه‌مڕۆ له لایه‌ن كۆشكیی سپیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێبكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فێدریكا مۆگه‌رینی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا لێدوانێكی هاوبه‌شیان دا و ده‌ستنیشانیان كرد كه ئه‌وان له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا به گومانن.
وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانیان كرد كه ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌و ئاكتۆره ئابوورییانه بپارێزن كه په‌یوه‌ندی بازرگانیی ڕه‌وایان له‌گه‌ڵ ئێران داناوه.
له لێدوانه هاوبه‌شه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرا كه قانوونی دژه-بایكۆتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانی ده‌كه‌ن، له ٧ی ئابه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
s.m