بهگوێرهی لێدوانی وهزارهتی خهزێنهی ئهمریكا كۆمپانیای ماهان ئەیر (Mahan Air)، کە لە ساڵى ٢٠١١ەوە بەهۆى گواستنەوەى چەک و میلیشیا بۆ سوریا لە لیستى سزاکانى ئەمریکادایە و هەروەها کۆمپانیاکانى پویا ئەیر (Pouya Air)، کاسپیەن ئەیر (Caspian Air) و مێعراج ئەیر (Meraj Air)یش بەهۆى گواستنەوە چەک و کەسى چەکدار بۆ سوریا بە لیست سزاکانى ئەمریکا زیادکرابوون. بەپێى یاساکانى سزادانى ئەمریکا لە دژى ئێران، هەر کەس و لایەنێک کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەدا بکات، ئەوانیش دەخرێنە لیستى سزا نێودەوڵەتییەکانەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا، گیول نیهال یەگانە، هاووڵاتیى تورکیاى خستووەتە لیستى سزا نێودەوڵەتییەکانەوە، چونکە ئەو کەسە سزاکانى ئەمریکای لە دژى ئێران پێشێلکردووە و بە بەکارهێنانى تۆڕێکى ساختە لە کۆمپانیا وەهمییەکان، کەرەستەى بۆ کۆمپانیاى ئاسمانیى ماهان ئەیر (Mahan Air) دابینکردووە.
هاوکات وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا رایگەیاندووە، کۆمپانیاى ئاسمانیى (Lojîstîk 3G )ی تورکی، کۆمپانیای ئۆتیک (Otîk)ی تورکی، کۆمپانیاى (ئاڕ ئای هەڤاچەلیک)ی تورکی و کۆمپانیاى تریگرۆن لۆجستیک (Lojîstîk Trîgron)ی تورکى، بەهۆى پەیوەندییان لەگەڵ کۆمپانیاى ماهان ئەیر و گیول نیهال یەگانەدا، خراونەتە لیستى سزاکانی ئەمریکاوە.
هەروەها ئەمریکا کۆمپانیا ئیرانییەکانى (بلو ئەیرویز)، کۆمپانیای ئاسمانیى دنا و ٢ هاووڵاتیى ئێرانی بە ناوەکانى ئیرەج رەونقی و تورج زەنگەنە بەهۆى پەیوەندییان لەگەڵ کۆمپانیاى ئاسمانیى میعراج ئەیری ئێرانى و ناردنى کەلوپەل بۆ ئەو کۆمپانیایە خستە لیستى سزاکانییەوە.
ر.م