ئیتاڵیا؛ لەبەردەم کەنیسەکان ئەردۆغان شەرمەزار کرا
لەبەردەم کەنیسەکانی ئیتاڵیا، هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئەردۆغان له‌سه‌ر عه‌فرین شەرمەزار کران.
لەبەردەم کەنیسەکانی ئیتاڵیا، هێرشەکانی سوپای تورکیا و ئەردۆغان له‌سه‌ر عه‌فرین شەرمەزار کران.
لە کەنیسەی سان تۆماسۆ-ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، لە کاتی مه‌ڕاسیمی ئایینی‌دا، کۆمەڵێک گەنج به چالاكییه‌ك سەردانەکەی ئەردۆغانیان بۆ ڤاتیکان شەرمەزار کرد.
خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند کە هێرش و داگیرکاری سوپای تورکیا لە عەفرین دژی هەموو باوەڕە پیرۆزەکانە و ڕهخنەی تووندیان لە ڤاتیکان گرت بۆ بانگهێشت کردنی ئەردۆغان.
خۆپیشاندەران ئاماژەیان بۆ ئه‌وه كرد؛ لە عەفرین کورد، عەرەب، ئێزدی و مەسیحی پێکەوە لە کەشێکی دێمۆكراتیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئێستا هەموو جیهان له به‌رانبه‌ر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بێ دەنگن و سەیر ده‌كه‌ن.
له چالاكییه‌كه‌دا وێنه كاریكاتێره‌كانی ئه‌ردۆغان کە دەستی خوێنی لێ ده‌چۆڕێت پیشان دران. هه‌روه‌ها چالاكان دروشمی «ئێمە ده‌ست له عەفرین بەرنادەین»یان گوته‌وه و دروشمه‌كه بووه به مانشێتی سەرەکیی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا.
ش. م