ئەمەریکا پشتیوانیەکانی خۆی بۆ هەرێمی ئیدلیب ڕاوەستاند

لە هەرێمی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیادایە و پشتیوانی دەکران، ئەمەریکا بڕیاریدا هاوکاریەکانی خۆی لەو هەرێمە بکشێنێتەوە.

 

بەرپرسێکی ئەمەریکی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس ڕایگەیاند کە ئەمەریکا هاوکاریەکانی لە هەرێمی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کە لە ملیۆنان دۆلار پێکدێت کشاندووەتەوە.

سەرچاوە کانمان ئاشکرایان کردووە کە ئەو هاوکارییانە تایبەت بۆ 'دژ بە تووندوتیژیی زۆر، بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگەی خۆسەر و مێدیا، بۆ بەهێزکردنی پەروەردەی وهاندانی پۆلیسی دەوروبەر. '

بەرپرسێکی ئەمەریکیی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز قسەی کردووە، ڕایگەیاندووە "ئەمەریکا چی دیکە هاوکاریی مرۆیی نانێرێت بۆ هەرێمی ئیدلیب".

نوێنەرێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە ئەوان  ئەو هاوکارییانە بۆ هەرێمی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەنێرن.

سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە وتاری مانگی ئادار/ بانەمەڕدا ئاشکرایکرد کە بڕیاری ڕاگرتنی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا داوە.

ک-ش