ئەنجوومەنی ئاسایش: دەبێت سزاکانى سەر کۆریای باکوور نەبنە رێگر بۆ هاوکارییە مرۆییەکان

ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر کۆریاى باکوور نابێت ببنە رێگری لە بەردەم گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆریاى باکوور و دەبێت ئاسانکاریى پێویست بۆ گەیاندنى هاوکارییەکان بکرێت.   

لە دەقى بڕیارەکەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوە بە بیرخراوەتەوە، کە بڕیارى سزای ئابووریى سەر کۆریاى باکوور لەم ساڵانەى دوایدا مەرجی "رێگرى نەکردن لە گەیاندنى هاوکاریى مرۆیى تیدایە" و دەبێت ئەو بڕیارانە بەو شێوەیە جێبەجێ بکرێن کە نەبنە رێگرى لە گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆریاى باکوور.

مانگی ڕابردوو لە پرۆژە پێشنیازى ئەمریکا بۆ ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا کرابوو، بە ئاسانی فەرمان بۆ کۆمیتەى جێبەجێکردنى سزاکان دەربکرێت، کە بۆ جێبەجێکردنى سزاکانى سەر کۆریاى باکوور، (ئەو کۆمیتەیە بتوانێت) هاوکارییە مرۆییەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان کۆنترۆڵ بکات. دوێنی ئەو داواکارییە لەلایەن سەرۆکایەتیی کۆمیتەی سزاکانەوە قەبووڵکرا، کە هۆڵندا سەرۆکایەتیى دەکات. هۆڵندا ئەندامی کاتیى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکایەتیى ئەو کۆمیتەیە دەکات.

بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆریای باکوور بەلانیکەمەوە ١٠ ملیۆن کەس لە کۆی ٢٥ ملیۆن دانیشتووى ئەو وڵاتە پێوستیان بە هاوکاریی مرۆی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیى کۆریای باکوور ڕایانگەیاندبوو، کۆتاییان بە تاقیکرنەوەی مووشکی و چەکى ئەتۆمی هێناوە. بڕیاری راگرتنى تاقیکردنەوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانى کۆریاى باکوور لە دوای چاوپێکەوتنی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا و کیم جۆنگ ئون سەرۆکى کۆریاى باکوور لە مانگى حوزەیراندا درابوو.

ر.م