لە شاری شێمنیتسی ئەڵـمانیا ڕاستڕه‌وه‌كان و گرووپه نوێ-نازییه‌كان كوشتنی كه‌سێكی ئه‌ڵمانییان له لایه‌ن پهنابهرێكهوه به فرسه‌ت زانی و خۆپیشاندانێكیان له دژی په‌نابه‌ران ساز كرد. پشتگوێخستنی چه‌ند هێرشێكی خۆپیشانده‌ران له شوێن و كاتی جیاوازدا دژی خه‌ڵكی بیانی، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تیی فیدڕاڵ (BfV - هه‌واڵگری) و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگه‌كه، ناڕه‌زایه‌تی ڕای گشتی لێكهوتهوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له ساڵانی ڕابردوودا نه‌بوونی هه‌واڵگرییه‌كی باش بۆ لێپرسینه‌وه ده‌رباره‌ی گرووپه نوێ-نازییه‌كان كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان سیخووڕیشیان له‌نێو گرووپه‌كاندا هه‌یه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ده‌زگه‌یه ڕێگری له چالاكییه‌كانیان ناكات.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ڕێكخراوی Civey كردوویه‌تی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لی ئه‌ڵمانی له به‌رانبه‌ر ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری له ئاستێكی به‌رزدایه. به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی متمانه‌یان به ده‌زگه‌كه نییه یان زۆر كه‌م متمانه‌یان هه‌یه ده‌گاته ٥٨%ی ئه‌ڵمانییه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ٢٤%ی ئه‌ڵمانییه‌كان متمانه‌یان به ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری وه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌یه و ١٨%یشیان بێ بۆچوونن.
هاوكات لێدوانه‌كانی هانس-گیۆرگ مابن سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی شاری شێمنیتس له ڕۆژنامه‌ی بیلد، ناڕه‌زایه‌تیی زۆر پارتیی سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل لێكهوتهوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین دیمه‌ن ده‌ریده‌خه‌ن كه ڕاستڕه‌وه‌كان له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر په‌نابه‌ران، به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی، هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌وباره‌یه‌وه.
s.m