به‌هۆى ته‌قینى بورکانە‌وه‌ ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ وڵاتى گواتیمالا له‌ ئه‌مریکاى لاتین بە هۆی بورکانەوە ٢٥ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ چیایی فوەگۆ کە لە ٤٠ کیلومەتری  بآشووری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی گواتیمالا له‌ ئه‌مریکاى لاتین هەلکەوتووە ، بورکانێک ته‌قیه‌وه‌ و بە جۆرێک چەندین گوند و ناوچە کەوتوونەتە ژێر کاریگه‌رییه‌کانى ئەو بورکانەوە ‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان قوربانى لێکه‌وته‌وه‌.

میدیا جیهانییه‌کان باسیان له‌وه‌ کردوه‌، که‌ به‌هۆى ته‌قینى بورکانه‌که‌وه‌ ٢٥ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، که‌ لە نێو قوربانیاندا ٣ منداڵیشی تێدایە  و سه‌دان هاوڵاتیش بریندار بوون کە هه‌موویان به‌هۆى بورکانه‌که‌وه‌ تووشی سووتان بوون.

ک-ش