به‌هۆی هێرشی ئاسمانی له یه‌مه‌ن ١٥ سیڤیل كوژران
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن لایه‌نی كه‌م ١٥ سیڤیل كوژران و ٢٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا له ناوچه‌ی حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن لایه‌نی كه‌م ١٥ سیڤیل كوژران و ٢٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه هێرشه ئاسمانییه‌كه له لایه‌ن كێ كراوه، به‌ڵام میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاند، هێرشه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌تیی عه‌ره‌بی به سه‌رپه‌رشتی سعوودیه ئه‌نجام دراوه.
هاوكات نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن لیسه گرانده ڕایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كه بۆ سه‌ر وه‌ڵاتییانی سیڤیلی یه‌مه‌ن شه‌رمه‌زار ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كات.
s.m