به‌هۆی هێرشی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ٢٢ پۆلیس كوژران
چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشێكیان له دژی پۆلیسی ئه‌فغانستان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه ٢٢ پۆلیس كوژران.
چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشێكیان له دژی پۆلیسی ئه‌فغانستان ئه‌نجام دا و به‌هۆیه‌وه ٢٢ پۆلیس كوژران.
چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ئه‌فغانستان له ناوچه‌ی میزانی ئه‌و وه‌ڵاته. له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌كه و ٢١ پۆلیسی دیكه كوژران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه له دژی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیش هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رباره‌ی كوژراو و برینداره‌كان هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه. هاوكات مێدیای ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، ١١ سه‌رباز له لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان ڕفێنراون.
s.m