بۆ یەکەمجار لە جەمسەری باشوور پلەی گەرما گەیشتە ٢٠ پلەی سەدی

لە مێژوودا بۆ یەکەمجار لە جەمسەری باشوور پلەی گەرما گەیشتە ٢٠ پلەی سەدی.

ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند، گەرمیپێوەکانی زانیارانی بەڕازیلی لە دورگەی سەیمور ڕۆژی یەکشەمە، ٢٠.٧٥ پلەیان پیشانداوە.

لە هەمان هەرێم لە ساڵی ١٩٨٢،  ١٩.٨ پلەی سەدی تۆمار کرابوو.

پلەی ٢٠.٧٥ پێویستە لە لایەن ڕیکخراوی کەشوهەوای جیهانیشەوە پشتڕاست بکرێتەوە. پلەی گەرما لە جەمسەری باشوور بە گشتی بە پێی ساڵی ١٨٥٠، ٣ پلە زیادیکردووە.

ف.ق