یۆهانس هان پێش سەردانەکەى ئەردۆغان، کە بڕیارە لە رۆژانی ٢٧ – ٢٩ی ئەیلولدا ئەنجام بدرێت لەبارەى هاوکاریکردنى ئابووریى تورکیا بۆ رۆژنامەى دی ڤێڵت قسەى کرد.
هان رایگەیاند، قەیرانى ئابووری تورکیا، ئەنقەرە خۆی بۆ خۆیى دروستکردووە و بەرپرسیارى سەرەکی و یەکەم لەو قەیرانە سەرۆکایەتیى سیاسیى تورکیایە.
هان راشیگەیاند "بناغەی قەیرانە ئابووریەکەى تورکیا، تورکیا خۆى بۆ خۆی دروستیکردووە. ئەو دۆخەش بە پاکەتی هاوکاری و قەرزپێدان لەلایەن یەکێتیى ئەوروپا و وڵاتانى ترەوە چارەسەر نابێت".
هان باسی ئەوەشیکرد "من بە پێویستى نازانم ئێمە بچینە ناو ئەو قەیرانەوە. دەبێت سەرەتا رژێمى تورکیا ریفۆرم ئەنجام بدات. بۆ ئەوەى ئابوورییەکەى باش بێت دەبێت سیاسەتى تەندروستى دراو، سەربەخۆیى بانکى ناوەندی و بنەما دیموکراسییەکان بەهێز بکات و بپارێزرێن".
هان ئەوەشى وت "من پێش هەموو شتێک سەرۆکایەتیى سیاسی بە بەرپرسی ئەو قەیرانە دەزانم. بۆ تورکیایەکى سەقامگرتوو پێویستە سەرەتا ریفۆرم ئەنجام بدرێن. کاتێک متمانەى سیاسى دروست بوو ئەوا جارێکیتر کۆمپانیاکانى وڵاتانى رۆژئاوا لە تورکیا دەست بە وەبەرهێنان دەکەنەوە".
ر.م