تره‌مپ: تێكۆشانی دژ به داعش به ئامانجی خۆی گه‌یشتووه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، تێكۆشینی دژ به داعش گه‌یشتووه‌ته ئامانجه‌كانی خۆی و هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، تێكۆشینی دژ به داعش گه‌یشتووه‌ته ئامانجه‌كانی خۆی و هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاند، «له سووریا ده‌وڵه‌تی ئیسلاممان له‌ناوبرد.» تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هۆكاری هه‌بوونی هێزه‌كانیان له سووریا شه‌ڕی داعش بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی به‌ته‌واوی له سووریا بكشێنێته‌وه. كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكاش به ئاژانسی فه‌ڕه‌نسا (AFP)ی ڕاگه‌یاندووه، «كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌په‌له ده‌بێت و بڕیاره‌كه‌ش دوێنێ دراوه.»
s.m