حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی تووندی كۆچبه‌ری ڕێككه‌وت
قه‌یرانی كۆچبه‌ران كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا (CSU و CDU) هاتووه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بوو.
قه‌یرانی كۆچبه‌ران كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا (CSU و CDU) هاتووه‌ته ئاراوه، چاره‌سه‌ر بوو.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه سه‌رۆكی یه‌كێتیی سۆسیال-مه‌سیحی (CSU) و وه‌زیری كاروباری ناوخۆ هۆرس زێهۆفه‌ر كه له بابه‌تی په‌نابه‌راندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحی (CDU) ئه‌نگێلا مێركڵ تووندتره، له‌سه‌ر كار ده‌مێنێته‌وه. زێهۆفه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته له به‌رلین لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایگه‌یاند، له به‌رانبه‌ر كشاندنه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌وان هه‌موو داواكارییه‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی بابه‌تی كۆچبه‌ری به مێركڵ قبووڵ كردووه.
زێهۆفه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له كۆچی نایاسایی سه‌ر سنووری نه‌مسا بگرن، ئه‌وان رێككه‌وتوون. ده‌رباره‌ی قه‌یرانی حكوومه‌تیش گوتی: كاتێك مرۆڤ به باوه‌ڕه‌وه تێبكۆشێت، ئه‌نجامێك به‌ده‌ستدێنێت.
ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، پاش زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه بچووكه‌كه‌یان (CSU) ڕێككه‌وتوون. مێركڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ناوه‌ندی تایبه‌ت ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه پێشتر داوای مافی په‌نابه‌رییان له وه‌ڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه و دواتر هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.
مێركڵ ڕایگه‌یاند، له رێی ئه‌م رێوشوێنهوه ڕێگری له‌و كۆچبهرییه ده‌كه‌ن كه به «كۆچبه‌ره پله دووه‌كان» ناوده‌برێن.
پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ورده‌كانی ڕێككه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌ردوو پارته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا بكرێت.
s.m