عدنان عەزیز وتەبێژی ڕۆژنامەوانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردانی دیموکراتیک-ی نەرویج لە ٧ی تشرینی دووهەم لە ڕۆژنامەی Dagavisen داگاڤیسن وتارێکی نووسیبوو تیایدا ڕایگەیاندبوو کە حکومەتی نەرویج لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناچالاکە.
وەک وڵامێک بۆ ئەو رەخنانە ئاودون هالڤۆرسەن راوێژکاری حکومەتی نەرویج لە هەمان ڕۆژنامە و لە ماڵپەری فەرمی حکومەتدا وەڵامەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان هێرشی داگیرکەران شەرمەزار دەکەن و دەبێت تورکیا هێرشەکان بوەستینێت، سەربازەکانی بکشێنێتەوە و بەپێ یاسای نێودەوڵەتی بجوڵێتەوە.
هالڤۆرسەن هەورها لە وڵامەکەیدا رایگەیاندووە ئەو ئۆپەراسیۆنانە ناسەقامگیری لە ناوچە زیاتر دەکەن و زیان بە پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش دەگەیەنن.
ناوبراو هەروها جەختی کردەوە کە لەبواری پیشەسازی پاراستن و بەرهەمی سەربازیدا، وەڵامی ڕاسپاردەکانی تورکیا نادەینەوە و چاو بە هەموو ڕێکەوتنەکانیشیان دەخشێنینەوە و وتی:" ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانمان لە یەکێتی ئەوروپا تورکیامان شەرمەزار کرد. لەم هەڵوێستەی خۆشمان بەردەوام دەبین."