خاچی سوور؛ ئێمە کاروانێکی هاوکاری مرۆڤیمان ناردۆتە عەفرین
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ بۆ جاری یەکەم کە ئەوان کاروانیکی هاوکاری مرۆڤییان بۆ عەفرین بەڕێکردووە
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ بۆ جاری یەکەم کە ئەوان کاروانیکی هاوکاری مرۆڤییان بۆ عەفرین بەڕێکردووە
وتەبێژی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە ژنێف، لێدوانیکی دا و وتی: ''کۆمیتەی مانگی سووری نێودەوڵەتی بەهاوکاری مانگی سووری عەڕەب، بۆ یەکەمجار ئەمساڵ ڕێککەوتوون کە کاراونێکی هاریکاری مرۆڤی بنێرنە هەرێمەکە".
بەپێی وتەکانی وتەبێژەکەی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە کاروانە هاوکارییەکەدا، پێداویستی سەرەکی بەشی ٥٠هەزارکەس کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، هەیە.
بەپیی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکەوە بەدەست گەیشتوون، هێزەکانی تورکیای داگیرکەر، هێرشیان کردۆتە سەر کاروانەکە. ڕاگەیەنرا کە ئەو هێرشە لە نزیک گوندی 'مەریەمین'ی سەر بە ناوچەی 'شەرا" ئەنجام دراوە، بەڵام لەسەر ئەگەری زیانەکان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم/٢٩ی بەفرانبارەوە بە هاوکاری چەتەکانی داعش و قاعیدە هێرشێکی بەرفرەوانیان کردووتە سەر عەفرین. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەتا ئێستا نزیکەی ٢٠٠کەس لە هاوولاتیانی مەدەنی گیانی خۆیان لەدەستداوە کە دەیان منداڵیش لەنێو کوژراوەکاندا هەیە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆڤی، ئاگربەستێکی ٣٠ڕۆژەی لە سەرتاسەری سووریادا ڕاگەیاند و هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان، ئامریکا، یەکیەتیی ئەورووپا و فەڕەنسا-ش دەوڵەتی تورکیایان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو ئاگربەستە عەفرین-یش دەگرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئەو بڕیارەی پێشێل کردووە و بەردەوامە لە هێرش و پەلامارەکانی بۆسەر هاووڵاتیانی کانتۆنی عەفرین.