به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوی پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه له «لیستی تێرۆر»ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له دیوانی داد-ی ئه‌ورووپا دۆسیه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه. بڕیاره دانیشتن ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه ده‌ستپێبكات.
له ساڵی ٢٠٠٢ به‌دواوه ناوی په‌كه‌كه خراوه‌ته «لیستی تێرۆر»ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. له دژی ئه‌م لیسته كه شه‌ش مانگ جارێك نوێ ده‌كرێته‌وه، پێشتر بیرۆی حقووقی Prakken d'Oliveiraی هۆڵه‌ندا به ناوی مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه، تانه‌ی له لیسته‌كه دابوو و دواتریش له دیوانی داد-ی ئه‌ورووپا دۆسیه‌یه‌ك كرابوویه‌وه.
دانیشتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كه له ١ی ئایاری ٢٠١٤ كراوه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه زوبه‌یر ئایدار و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراتی و مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌ر مه‌حموود شاكار ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی ئۆزگور پۆلیتیكا» دوان.
پارێزه‌ر مه‌حموود شاكار گوتی: داواكاریی بنه‌ڕه‌تی له‌م دۆسیه‌یه‌دا، ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌یه له «لیستی تێرۆر»دا. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ڵام ته‌نها دانیشتنێك ده‌بێت و دوای ماوه‌یه‌ك دادگه بڕیاری خۆی ئاشكرا ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێت كه بڕیاری دادگه له ئهیلوول یان تشرینی یه‌كه‌م ئاشكرا بكرێت. لایه‌نه‌كان مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه بوه‌ستنه‌وه. هه‌ردوو پارێزه‌ر ماریكه ڤان ئا‌یك و تامارا بوروما نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن كه داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌شی دادگه كردووه.
پارێزه‌ر مه‌حموود شاكار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، توركیا به ناوی خۆیشی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماده نه‌بێت، له ناوه‌ندی بابه‌ته‌كه‌دایه.
«ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆمسیۆنی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له لیسته‌كه‌دا بمێنێته‌وه، هاتوونه‌ته نێو بابه‌ته‌كه‌وه. ئه‌و وه‌ڵات و ڕێكخراوانه‌ی كه بۆ مانه‌وه‌ی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆردا چی‌یان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ن، له ڕاستیدا به‌ناوی توركیا به‌شدار ده‌بن له‌م پڕۆسه‌یه‌دا و پارێزگاری له توركیا ده‌كه‌ن.»
«بڕیارێكی ناڕه‌وا و سیاسییه»
زوبه‌یر ئایدار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه بڕیاری «ناوی په‌كه‌كه خستنه نێو لیستی تێرۆر» به بڕیارێكی ناڕه‌وا و سیاسی داده‌نێت و ده‌ڵێت: له‌سه‌ر داوای توركیا ناوی په‌كه‌كه خراوه‌ته لیسته‌كه. ناڕه‌وایه كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان به تێرۆر تۆمه‌تبار بكرێت.
«تێرۆر نییه، شه‌ڕی چه‌كدارییه»
زوبه‌یر ئایدار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك به پێوه‌ر بارودۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنرێت، ده‌بینرێت كه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات «تێرۆر» نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕێكی چه‌كدارییه كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ڕووده‌دات. ئایدار ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته دادگه به‌پێی ئه‌وه بڕیار بدات.
«٣٤ ساڵه شه‌ڕێكی چه‌كداری ڕووده‌دات. له بارودۆخێكدا كه مافه‌كانی گه‌لێك زه‌وت كراون، مافی ئه‌و گه‌له‌یه كه له دژی هێرشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌كداری خۆی بپارێزرێت. له حقووق و پهیمانهنێونهتهوهییهكان جێگه‌ی ئه‌مه هه‌یه. نابێ وه‌ك حقووقی تێرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكرێت، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك حقووقی شه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگێنرێت. ئه‌مه ڕووداوێكی تێرۆریستی نییه، ڕووداوێك نییه كه هێرش بكرێته سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ده‌بێ دۆخی گه‌لی كورد ببینرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیارێك بده‌ن.»
«ئه‌وه‌ی هه‌یه، تێرۆری ده‌وڵه‌ته»
زوبه‌یر ئایدار هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هێرشی توركیا نه‌ك ته‌نیا له توركیا، به‌ڵكو له هه‌ر چوار لای جیهان له دژی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
«كه‌سێكی وه‌ك ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركێشیی توركیا ده‌كات. ئه‌و كه‌سێكی وه‌هایه كه بووه به به‌ڵا بۆ جیهان. هێرش ده‌كاته سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوا. تیمه‌كانی خۆی ده‌نێرێته ئه‌ورووپا و هه‌وڵ ده‌دات كاری تێرۆریستی بكات. له پاریس تاوانیان كرد، ٣ سیاسه‌تمه‌داری كوردیان كوشت. ئه‌مه سكانداڵێكی گه‌وره‌یه. له لێپرسینه‌وه‌كانی دادگه‌ی پاریس به به‌ڵگه ئاشكرابوو كه ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌مه‌ی كردووه. ئه‌مه ڕوونه و پیشانی ده‌دات كه ڕووداوه‌كه شه‌ڕێكی چه‌كدارییه و په‌یوه‌ندی به تێرۆره‌وه نییه.»
ئایدار سه‌نجی خسته سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كه زیاتر له ٣٠ ساڵه له دژی كوردان ده‌یكات و گوتی: ئه‌گه‌ر باسی تێرۆر بكرێت، ناوی ئه‌وه تێرۆری ده‌وڵه‌ته.
«هه‌ڵه‌ی ١٦ ساڵان ده‌بێ كۆتایی پێبێت»
پارێزه‌ر مه‌حموود شاكار ده‌ستنیشانی كرد، دروستكردنی «لیستی تێرۆر» زیاتر په‌یوه‌ندی به بهرژهوهندییهسیاسییهكانهوه هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ بنهماحقووقییهكان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بیانووی بێ بنه‌ما، هێشتا ناوی په‌كه‌كه‌ی له لیسته‌كه‌دا هێشتۆته‌وه. ئه‌و پارێزه‌ره وتیشی: چاوه‌ڕوانم دادگه ئه‌و بیانوانه ڕه‌ت بكاته‌وه كه په‌كه‌كه‌ی پێ خراوه‌ته لیستی تێرۆره‌وه.
پارێزه‌ر شاكار وتی: ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌رده‌چێت، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا. بڕیاری ئه‌رێنی به‌ر له هه‌ر شتێك ناحهقییهك لاده‌بات. وه‌ها ده‌كات كه گه‌لی كورد و داواكارییه‌كانیان به ڕه‌وا ببینرێن و به‌تایبه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ڕێ بۆ پشتگیریكردنی كوردان خۆش بكات. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی له‌ناوبردن و نكۆڵیكردنی ده‌وڵه‌تی توركیاش گورزی پێده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كاته‌وه.
«بڕیاری به‌لجیكا نموونه‌یه»
شاكار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر بڕیاری «په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تێرۆریستی نییه» كه له لایه‌ن دادگه‌ی به‌لجیكا دراوه. بڕیاره‌كه‌ی به‌لجیكا له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه له زوبه‌یر ئایدار، ڕه‌مزی كارتاڵ و ٣٤ كه‌سی دیكه دابوو. ناوبراو گوتی: به بۆچوونی من پێویسته دادگه ڕه‌چاوی ئه‌و بڕیاره بكات، چونكه جاری یه‌كه‌مه دادگه‌یه‌كی ئه‌ورووپی ده‌ڵێت: «په‌كه‌كه تێرۆریست نییه، له وه‌ڵات شه‌ڕ هه‌یه و په‌كه‌كه‌ش لایه‌نێكی شه‌ڕه.»
١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه له لۆكسه‌مبۆرگ
دیوانی داد-ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باڵاترین دادگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. له بواری حقووقی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، له‌نێو وه‌ڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا قسه‌ی كۆتایی له لایه‌ن ئه‌و دیوانه ده‌كرێت.
دادگه له دوو به‌ش پێكدێت. دادگه‌ی گشتی كه وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی هه‌نگاوی یه‌كه‌می دادگه‌یه و به‌شی دووه‌میش دیوانی داده كه شوێنی تهمیزكردنهوهیه. ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه بۆ ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه له لیستی تێرۆر كراوه‌ته‌وه، له دادگه‌ی گشتی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
دانیشتنه‌كه له ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٩٠:٣٠ له لۆكسمبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ ئاماده‌بوون له‌و دانیشتنه، مافپه‌روه‌ر و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل بانگهێشت كراون. دادگه كراوه ده‌بێت به ڕووی گه‌لدا و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌یری بكه‌ن، ده‌توانن به‌بێ ناوتۆماركردن بچنه دادگه. ناونشینای دادگه:
General Court Rue du fort Niedergrünewald
Kirchberg
L-2925 / Luksemburg
s.m