رووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا لەسەر دۆخى سوریا کۆدەبنەوە

وەزارەتى دەرەوەى رووسیا رایگەیاند، لە نێوان رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و تورکیادا کۆبوونەوەى لوتکەى چوار قۆڵى لەبارەى دۆخى سوریاوە بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتى دەرەوەى رووسیا راشیگەیاند، کۆبوونەوەى لوتکەى نێوان ئەو ٤ وڵاتە بەمزووانە ئەنجام دەدرێت.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى رووسیا سەردانى ئەنقەرە بکات و ماوەى ٢ رۆژ لە ئەنقەرە بمێنێتەوە تاوەکو ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەى لوتکەى ئەو ٤ وڵاتە بکات.

رۆژی هەینیى رابردووش ڤلادمیر پوتن سەرۆکى رووسیا و ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفون لەبارەى دۆخى سوریاوە گفتوگۆیان کردبوو.

ر.م