مانوێل ڤالس كه ساڵی ١٩٦٢ له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا له‌دایكبووه، چه‌ندین ساڵ له فه‌ڕه‌نسا په‌رله‌مانتار، وه‌زیر و دوایین جاریش سه‌رۆك وه‌زیران بوو. ڤالس ساڵی ٢٠١٧ له پشكی شاری ئێسۆن جارێكی دیكه بوو به په‌رله‌مانتار. له‌مێژه ده‌گوترێت ناوبراو ده‌یه‌وێت ده‌ربازی سیاسه‌تی كه‌ته‌لۆنیا بێت.
مانوێل ڤالس دوێنێ ڕایگه‌یاند، به پشتیوانی پارتی لیبڕاڵ كه لایه‌نگری مانه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیایه له ئیسپانیا، خۆی كاندید كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی به‌رشه‌لۆنه.
كاندیدی به‌هێز ڕكابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن
ڤالس له‌گه‌ڵ كاندیدی چه‌پ ئێرنست ماراگال كه لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیایه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێستای به‌رشه‌لۆنه ئادا كۆلاو كه كاندیدێكی به‌هێزه، ده‌چێته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه. ده‌گوترێت مانوێل ڤالس زیاتر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ستبێنێت كه لایه‌نگری یه‌كێتیی ئه‌ورووپان.
له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیدا كه بڕیاره ساڵی داهاتوو ساز بكرێت، كێ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا ده‌بێته سه‌رۆك شاره‌وانی.
s.m