سوپای ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکشێتەوە و بە ئەوروپادا بڵاو دەبێتەوە

بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، سوپای ئەمریکا نزیکەی ١٢ هەزار سەربازی خۆی لە شتوتگارت-ی ئەڵمانیاوە دەگوێزێتەوە بۆ بەلجیکا و ئیتاڵیا، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێکدایە بۆ فراوانترکردنی بوونی خۆی لە ئەوروپا.

سەرۆکی ئەمریکا مانگی رابردوو ووتی: "لە ئەڵمانیا دەکشێینەوە و سوپاکەمان بۆ 25 هەزار سەرباز کەمدەکەینەوە، رۆژی چوارشەممەی رابردووش پەنتاگۆن رایگەیاند 'کە 12 هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دەکشێننەوە."

ژمارەی سەربازنی ئەمریکا لە ئەڵمانیا بە گشتی ٣٥ هەزار سەربازە و لەو ژمارەیەش ١١هەزار و ٩٠٠ سەربازیان دەکشێنەوە.

مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر ئەو بابەتە ووتی: "ئەو ١٢ هەزار سەربازە دەگوێزینەوە بۆ هەریەک لە ئیتاڵیا و بەلجیکا و لەوێ بڵاوەیان پێدەکەین."

واشنتۆن رایگەیاندووە، ئەگەر رێککەوتن بکرێت لە وڵاتی پۆلۆنیا و وڵاتانی تری بالتیکیش سەرباز جێگیر دەکەن. لە ئێستادا ئەمریکا ٥ هەزار سەرباز لە پۆلۆنیا هەیە.

ژ.ت