سەفیری ئەمریکا لە ئیسرایل:جۆلان هەتاهەتایە بۆئیسرایل دەمێنێتەوە
دەیڤید فرێدمان سەفیری ئەمریکا لەئیسرایل ئەوەی خستەرووکە بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرایل داگیری کردووە، هەتاهەتایە لەبن سەروەری ئیسرایلدا بمێنێتەوە.
دەیڤید فرێدمان سەفیری ئەمریکا لەئیسرایل ئەوەی خستەرووکە بەرزاییەکانی جۆلان کە ئیسرایل داگیری کردووە، هەتاهەتایە لەبن سەروەری ئیسرایلدا بمێنێتەوە.
ئیسرایل کە لەساڵی ١٩٦٧دا بەشێکی زۆرلە بەرزاییەکانی جۆلان(گوڵان)-ی سووریای داگیرکردبوو ولە ساڵی ١٩٨١دا لەسەرناوی خۆی تۆمارکردووە. دۆخی جۆلان هیچکات لە لایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەییەوە دانی پێدا دانەنراوە بەڵام بۆکۆتایی هێنان بەوداگیرکارییەش هیچ هەنگاوێکی نەناوە.
سەفیری ئیسرایل دەیڤید فرێدمەن بۆڕۆژنامەی هایۆم-ی ئیسرایل قسەی کرد و وتی، " من هیچکات ناتوانم ئەوە بێنمە بەرچاوی خۆم کە جۆلان هەتاهەتا هی ئیسرایل نەمێنێتەوە. من هیچکات باوەڕبە دۆخێکی ئاوەها ناکەم کە جۆلان بگەڕێتەوە بۆسەرخاکی سووریا."
فرێدمەن ئەوەی خستەڕووکە بەشارئەسەد شایانی دیارییەکی ئاوەها نییە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان چاوەڕوانن،هەمان سیاسەت بەردەوام بکات.
فرێدمەن وتی، سەرۆک کۆماردۆناڵد ترامپ وتبووی کە لەوانەیە ڕۆژێک ئێمە بەرزاییەکانی جۆلان وەک خاکی ئیراسیل قەبووڵ بکەین.
جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کەلەمانگی تەباخ/ئاب سەردانی ئیسرایلی کردبووە ئەوەی خستبووە روو کە لەئیستادا بەفەرمی ناسینی بەرزاییەکانی جۆلان وەک خاکی ئیسرایل لە بەرنامەی ئەواندا نییە.
ک-ش