شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال
لە زۆربەی شارەکانی ئەورووپا ولە ڕووسیا بەچەندین چالاکیی جیاواز تیرۆری زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزدیەکانی شەنگال شەرمەزارکرا.
لە زۆربەی شارەکانی ئەورووپا ولە ڕووسیا بەچەندین چالاکیی جیاواز تیرۆری زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزدیەکانی شەنگال شەرمەزارکرا.
لە شاری ئەیریڤان-ی پایتەختی ئەرمەنستان هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شەنگال کە تێیدا زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئێزدی شەنگال و ئەندامی بەڕێوەبەری کەجەکە شەهید بوو، شەرمەزارکرا.
لەم چالاکییەدا بەبەشداری ئەنجوومەنی گەلی کورد، کۆمیتەی کوردستان، نوێنەری مەجلیسی شەنگال و ڕێکخراوەکانی ژنان-ی ئەرمەنستان بەیاننامەیەکی هاوبەش خوێنرایەوە.
ژنێف
لەشاری ژنێفی سویس کوردستانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەرشەنگال و تیرۆری زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئیزدیەکانی شەنگال چالاکییەکیان بەڕێوە برد.
لە چالاکییەکەدا درۆشمی "ترۆریست ئەردۆغان"، " ئەورووپا هاوکاری تورکیایە" وترایەوە.
بۆهەمان مەبەست کوردستانیان لە شارەکانی گوتێنگن-ی ئەڵمانیا، کۆبنهاگێن-ی دانیمارک و لۆزان-ی سویس چەندین چالاکییان بەڕێوە برد.
ک-ش