فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكه‌ن
پاش سەرنەگرتنی بڕیاری ئاگربەستی سووریا، فەڕەنسا و به‌ریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.
پاش سەرنەگرتنی بڕیاری ئاگربەستی سووریا، فەڕەنسا و به‌ریتانیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن.
ڕۆژی ٢٤ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە ٢٤٠١ ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی ئاگربەستی ٣٠ ڕۆژه لە تەواوی خاکی سووریا. بەڵام حكوومه‌تی سووریا و دەوڵەتی تورکیا و چەتەھاوپەیمانەکانی بڕیاری ئاگربه‌سته‌كه‌یان پشتگوێ خست و پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوون.
لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری ئاگربەست، سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ھاوپەیمانی بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی بەردەوامن لەسەر شەھیدکردنی ھاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین. سه‌دان سیڤیل، ژن و منداڵی هه‌رێمه‌كه بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییهکانی سوپای تورکیا شەھید و بریندار بوون
چاوەڕوان دەکرێت به‌ئامانجی دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەسته‌كه، ڕۆژی چوارشەممه ٧ی مارس ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.
s.m