فەرمانى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا واژۆ کرا

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی کشانەوەى هێزەکانیان لە سوریا واژۆ کراوە.

وتەبێژی وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبارەى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا رایگەیاند "فەرمانەکە واژۆ کرا"، بەڵام زانیاریى زیاترى نەخستەڕوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممەى رابردوو ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ فەرمانی کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاى لە سوریا دەرکرد.

ترامپ داعشی بۆ ئەردۆغان بەجێهێشت

ترامپ داواى کشانەوەى "لەسەرخۆ و هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا" باسکردووە و بەپێى وتەى ترامپ، گوایە ئەردۆغان "بە قسەى بەهێزەوە گرەنتیى ئەوەى داوە، کە پاشماوەکانى داعش لە سوریا ناو دەبات".

ئەوە روون نەکراوەتەوە، کە ئەردۆغان چۆن و لە کوێ لە دژی داعش شەڕ بکات، چونکە تەنها داعش لە باشووری دێرەزۆر ماوە و سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکانى تورکیاوە دوورن.

ئەوە لە کاتێکدایە، سەدان بەڵگە و سەدان دانپیادانانى چەتەکانى داعش و سەدان راپۆرتی میدیا نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، سەلماندوویانە کە دەوڵەتى تورکیا بەهێزترین پشتیوانى چەتەکانى داعشە.

ر.م