له‌ ئه‌ڵمانیا كوردان بۆ ئازادیی ئۆجالان ده‌ڕژێنه‌ مه‌یدانه‌كان

له‌ زۆر شاری ئه‌ڵمانیا له‌پێناو ئازادیی ئۆجالان و ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی، چالاكی ساز ده‌كرێن.

ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا (ناڤده‌م) ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی بڕیاره‌ بۆ ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ساز بكرێن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: «ئیدی قبووڵی ناكه‌ین كه‌سێك كه‌ ملیۆنان مرۆڤ به‌ ڕێبه‌ری خۆیانی داده‌نێن، له‌ زیندان و له‌ژێر گۆشه‌گیریدا بێت.»

«هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری ئاشتی و دیموكراتی دێنێت»

ناڤده‌م له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، به‌ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ئیراده‌ی ملیۆنان مرۆڤ كه‌ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌، ئاشتی و دیموكراتی له‌نێو هه‌موو گه‌لان و باوه‌ڕییه‌كان دروست ده‌بێت.

«به‌ڕێز ئۆجالان ئیراده‌ی ملیۆنانه‌. قبووڵ ناكرێت كه‌ ئیراده‌یه‌كی وه‌ها به‌ دیل بگیرێت، له‌ژێر هه‌لومه‌رجی سه‌ختی گۆشه‌گیریدا بژی و ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستیی ئه‌و زانیاری نه‌درێت. دیدارێك له‌گه‌ڵیدا، ده‌توانێت زۆر شت بگۆڕێت. چونكه‌ ملیۆنان مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ بزانن به‌ڕێز ئۆجالان چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌ و چ په‌یامێك ده‌دات.»

ناڤده‌م ڕایگه‌یاند: «سیسته‌می ئیمڕاڵی له‌ سیسته‌می گۆشه‌گیری واوه‌تره‌. به‌ گۆشه‌گیریی توند ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و داببڕن. به‌ڵام به‌م كرده‌وانه‌ هه‌رگیز ناتوانن ڕێبه‌ری گه‌ل له‌ ئێمه‌ داببڕن.»

«ئێمه‌ وه‌ك ناڤده‌م ده‌ڵێین: هه‌تا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌بێت، گۆشه‌گیری له‌سه‌ر گه‌لی كورد، توركیا و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌بێت. پێویسته‌ هه‌موو خاوه‌ن ویژدانه‌كان و گه‌لانی توركیا به‌ تایبه‌تی گه‌لی كورد، باش بزانن كه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئاشتی، ئارامی و دیموكراتی بێته‌ ئه‌م وه‌ڵاته‌وه‌، پێویسته‌ گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت.»

ناڤده‌م هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی، پێویسته‌ تێكۆشانێكی به‌رده‌وام بكرێت.

كاتی چالاكییه‌كان:

دۆرتمۆند:

٧-٨-١١ی ئاب، كاتژمێر ١٣ تا ٢٠ له‌ Katarinaplatz

كۆلن:

٧-٨-١١ی ئاب، كاتژمێر ١٢ تا ٢٠ له به‌رده‌م‌ كه‌نیسه‌ی Dom

ماگدابۆرگ:

٧-٨-١١ی ئاب، كاتژمێر ١٤ تا ١٨

دارمشتاد:

٧-٨-٩-١٠ی ئاب، stant

میونشن:

٨ی ئاب له‌ Marienplatz

٩ی ئاب له‌ Neuhauser Starasse 8

١٠ی ئاب له‌ Max joseph Platz

١١ی ئاب له‌ Karlsplatz Stachus

فرانكفۆرت:

٨-١١ی ئاب، كاتژمێر ١٧ - ٢١ له‌  Cafe Hauptwache

١١ی ئاب، كاتژمێر ١٧ له‌ به‌رده‌م Frankfurt HBF

مانهایم:

٨ی ئاب، كاتژمێر ١٦ تا ١٨ له‌ Paradaplatz

٩ی ئاب، كاتژمێر ١٦ تا ١٨ له‌  Wassertûrm

١٠ی ئاب، كاتژمێر ١٦ تا ١٨ له‌ به‌رده‌م HBF

s.m