له توونس ٤٨ كۆچبه‌ر خنكان
كه‌شتییه‌ك كه له وه‌ڵاتی توونس به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌چوو و ده‌یان كۆچبه‌ری گه‌نجی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ریادا نوقم بوو و لایه‌نی كه‌م ٤٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.
كه‌شتییه‌ك كه له وه‌ڵاتی توونس به‌ره‌و ئیتاڵیا ده‌چوو و ده‌یان كۆچبه‌ری گه‌نجی هه‌ڵگرتبوو، له ده‌ریادا نوقم بوو و لایه‌نی كه‌م ٤٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌شتییه‌ك كه له توونسه‌وه ویستوویه‌تی بچێته دوورگه‌ی لامپهدووسای ئیتاڵیا، ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان له نزیك ناوچه‌ی سفاخ نوقم بووه.
هێزه‌كانی فریاكه‌وتی ناوچه‌كه ته‌رمی ٤٨ كۆچبه‌ریان ده‌رهێناوه‌ته‌وه و ٦٨ كه‌سیشیان ڕزگار كردووه. ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ویستوویانه ڕوو له ئه‌ورووپا بكه‌ن، ٦٠ كه‌سیان توونسی بوون و ٨ كه‌سی دیكه‌شیان بیانی بوون.
لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی توونس ڕایانگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانیان له‌ده‌ستداوه زیاتر بێت و له ١٠٠ كه‌س تێپه‌ڕێت. به‌گوێره‌ی چاودێرانیش كه‌شتییه‌كه ٢٠٠ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی هه‌ژاری توونسن.
به‌پێی ئاماره‌فه‌رمییه‌كان، له ساڵی ٢٠١٧دا، ٦ هه‌زار و ١٥٠ هاوڵاتیی توونسی خۆیان گه‌یاندۆته كه‌نارئاوه‌كانی ئیتاڵیا. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٦، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له توونسه‌وه كۆچبه‌ر بوون ٧ قات و نیو زیادی كردووه.
له دوای شۆڕشی گه‌لی توونس له ساڵی ٢٠١١، ئاستی كۆچبه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و وه‌ڵاته به‌رز بووه‌ته‌وه.
s.m