له ده‌ریای سپی ٦٣ كۆچبه‌ر ون بوون
له نزیك كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران نووقم بوو و ٦٣ كۆچبه‌ر ون بوون.
له نزیك كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران نووقم بوو و ٦٣ كۆچبه‌ر ون بوون.
وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی لیبیا جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌یوب قاسم ڕایگه‌یاند، به‌له‌مێكی لاستیك كه ١٠٤ كه‌سی هه‌ڵگرتووه، نووقم بووه و ته‌نیا توانراوه ٤١ كه‌س ڕزگار بكرێن. قاسم ده‌ستنیشانی كرد كه ٦٣ كه‌س ون بوون.
ڕووداوه‌كه له نزیك غهرهبوولیه ڕوویداوه كه به دووری ٥٠ كیلۆ مه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلووس هه‌ڵكه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كه‌كانی پاراستنی كه‌نارئاوه‌كانی لیبیا كه‌شتییه‌كیان بردووه‌ته له‌نگه‌رگه كه ٢٣٥ كۆچبه‌ری تێدا بووه. ڕاگه‌یه‌ندرا كه له‌نێو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا ٥٤ منداڵ و ٢٩ ژن هه‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌دان كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی‌دا خنكان. ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی كۆرپه‌یه‌كی ٣ ساڵه له ئاو ده‌رهێندرا و ١٠٠ كه‌سیش ون بوون. ڕێكخراوی كۆچی نێونه‌ته‌وه‌یی (OIM) ڕایگه‌یاند كه له سه‌ری ساڵ به‌دواوه نزیكه‌ی هه‌زار كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپی ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
s.m