فڕۆكه‌یه‌كی كۆلهكسیۆنی سه‌ربازی كه ساڵی ١٩٣٩ له ئه‌ڵمانیا دروستكراوه، ئه‌مڕۆ له سویسرا كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢٠ سه‌رنشین ژیانیان له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی پۆلیسی سویسرا ئانیتا سه‌نتی له ناوچه‌ی فلیمسی بناری چیای پیز سهگناس لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند، له ڕووداوه‌كه‌دا ٢٠ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ATS بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كه له ساڵی ١٩٣٩ دروستكراوه و مۆدێله‌كه‌ی Junkers JU52 HB-HOTی كۆمپانیای JU-Air-ه. فڕۆكه‌كه كه ١٧ سه‌رنشین و ٣ كارمه‌ندی فڕۆكه‌ی هه‌ڵگرتبوو، كاتێك به‌ره‌و ڕۆژئاوای پیز سهگناس فڕی، له به‌رزایی ٢ هه‌زار و ٥٤٠ مه‌تر كه‌وته خواره‌وه.
s.m