له هه‌رێمى باسک خۆپیشاندان، بۆ پشتیوانی له عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو
له شارى بیلبائۆی هه‌رێمی باسک له لایه‌ن پلاتفۆرمی پشتیوانی له کوردستان خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی له عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو.
له شارى بیلبائۆی هه‌رێمی باسک له لایه‌ن پلاتفۆرمی پشتیوانی له کوردستان خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی له عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو.
دوێنێ له شارى بیلبائۆ له هه‌رێمى باسک به سه‌دان هاوڵاتى دژى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که به سه‌دان هاوڵاتیلە توێژەکانی کۆمەڵگەی باسک؛ ئینترناسیۆناڵ، چالاکی ژنان، سه‌ندیکاکان، پارته چه‌په‌کان و ڕێخراوه مه‌ده‌نیه‌کان به‌شدار بوون، جارێکی دیکه گه‌لی باسک پشتیوانی خۆی بۆ کوردستان دووپات کرده‌وه و داوای ده‌سبه‌جێ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرینیان کرد.
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه خوێندرایه‌وه، که هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌رمه‌زارکردنی هێرشه‌کانی سه‌ر عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیا و گروپه تیرۆریستیه‌کانی القاعیده و بەرەی نوسرە ده‌سبه‌سه‌رکردنی ساڵح موسلیم-یان وه‌ک په‌لێکی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاری بۆ سه‌ر سیستمى دیموکراسى ئه‌وروپا ناوبرد.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها هه‌ڵکردنى گڵۆپى سه‌وزی ڕوسیا و بێده‌نگی ئامریکا و وڵاتانی هه‌رێمی و یه‌کێتی ئه‌وروپایان شه‌رمه‌زار کرد و داوای هه‌ڵویستی ده‌سبه‌جێیان کرد له هه‌مبه‌ر هێرشی سه‌ر شار و گونده‌کان و وه‌ک هێرش بۆ له‌ناوبردنی ته‌نیا ئالته‌رناتیڤ و سیستمی دیموکراتی باکوری سوریا ناویان برد.
له خۆپیشاندانه‌که‌دا دروشمه‌کانی "بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین" و دروشمه‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌ردۆغان وترانه‌وه.