لیندنەر: کۆمەڵگه‌ی تورک هیچ گرنگییەک بە بەهاکانی ئازادی نادات
سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیی ئازاد له ئه‌ڵمانیا کریستیان لیندنه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه کۆمەڵگه‌ی تورک لە ئەڵمانیا هیچ گرنگییەک بە بەهاکانی ئازادی نادات.
سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیی ئازاد له ئه‌ڵمانیا کریستیان لیندنه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه کۆمەڵگه‌ی تورک لە ئەڵمانیا هیچ گرنگییەک بە بەهاکانی ئازادی نادات.
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی دۆیچه ڤێله‌ی ئەڵمانی (DW)، کریستیان لیندنەر سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیی ئازاد (FDP) له ئەڵمانیا، ده‌رباره‌ی کەمپینی «Me Two» له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کە باسی نەژادپەرستیی ده‌كات لە ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كاندا، بۆ مێدیاكان قسه‌ی كرد.
لیندنەر بۆ ده‌زگه‌ی مێدیایی Funke لێدوانی دا، باسی له مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه كرد كه له توركیاوه ڕوویان له ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌تایبه‌تیش سه‌رنجی خسته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی تورك له ئه‌ڵمانیا.
لیندنەر گوتی: «له‌مێژه جیاكارییه‌ك ده‌كرێت له به‌رانبه‌ر بیانییه‌كان. ئه‌وانه‌ی كه ئاستی په‌روه‌رده‌یان به‌رزه، له ڕووی كاره‌وه ده‌بنه خاوه‌نی ده‌رفه‌تی باش.»
سه‌رۆكی گشتیی ئه‌و پارته لیبڕاڵه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: «له‌نێو کۆمەڵگه‌ی تورک‌دا، بە گوێرەی پێویست گرنگی بە بەهاکانی ئازادی نادرێت و هه‌وڵه‌كانی تێكه‌ڵبوون و ئاشنابوون به یه‌كتر پێشێل ده‌كرێن.»
لیندنەر، دەربارەی پلاتفۆرمی گفتوگۆ بە هاشتاگی "Me Two"ی تویتەر و ئەو هێڵانەی کە دەبێت گرنگییان پێبدرێت، گوتی: «ئێمە کۆمەڵگایەکین كه كۆچبه‌ران وه‌رده‌گرین، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه ده‌یكه‌ین، ده‌بێ دانی پێدا بنێین كه ڕاشكاو، خۆشبین و لیبڕاڵ نین. بەڵام هەروەها بە خاوەنداریکردن لە بەهاکانی ئازادی لە ئەڵمانیا، هەر هیچ نەبێت هێندەی ئەردۆغان بەهێزین. ئێمەش بۆ بەهاکانی خۆمان تێدەکۆشین. بەهاکانی ئێمە جیاوازن. ئه‌و کەسانەی کە دەڵێن بەهاکانی ئێمە جیاوان و نکۆڵی لە بەهاکانی ئەڵمانیا دەکەن، ده‌بێ بتوانین پێیان بڵێین كه مافی ئه‌وه‌تان نییه بڵێن: خۆشبین بوون.»
s.m