لە ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا کرا
چالاکی کوردستانیان بۆبایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا بەردەوامە . بۆ ئەم مەبەستە لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری لە تورکیا چالاکی ئەنجامدرا .
چالاکی کوردستانیان بۆبایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا بەردەوامە . بۆ ئەم مەبەستە لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری لە تورکیا چالاکی ئەنجامدرا .
کۆمین-ی ژنان-ی سارا لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا ستاندێکی هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕێکخست و تێیاندا بانگەشەیان کرد بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری و کاڵاکانی تورکیا.
چالاکوانان داوایان لە هاووڵاتیانی ئەورووپایی کرد کە بە مەبەستی گەشتیاری نەچن بۆ تورکیا . لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو پارەیەی کە لە تورکیا خەرجی دەکەن هەمووی دەدرێتە چەک بۆ ڕژاندنی خوێنی مرۆڤەکان.
لە ستادەکەدا پانکاردگەلێک وەک " نابۆ شەڕ و نابۆ دیکتاتۆر" و وێنەی ئەو شارانەی کە بە دەستی سوپای تورکیاوە وێران کراوە هەڵواسراوە.