لە ئەڵمانیا هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرا
کوردستانیانی شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە چالاکییەک هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرد.
کوردستانیانی شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا بە چالاکییەک هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان بۆسەرشەنگال شەرمەزارکرد.
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال کە بووە هۆی شەهید بوونی زەکی شەنگالی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی، لە چەندین شاروناوەندی ئەورووپایی چالاکیی ئەنجامدرا.
لە شاری کۆڵن-ی ئەڵمانیا لەچالاکییەکەدا چالاکوانان دەستنیشانیان کرد کە، " دوێنی داعش هێرشی دەکرد ، ئەمڕۆ ئەردۆغان هێرش دەکات" و بێدەنگی وەڵاتانی ئەورووپایی شەرمەزارکرا.
چالاکوانان ڕایانگەیاند کە هەتاکۆ کۆمەڵکوژیی کۆتایی نەیەت ئێمە هەرڕۆژە لەسەرشەقامەکان دەبین.
لە چالاکییەکەدا دەوڵەتی تورکیا هاوپەیمانەکانی شەرمەزارکران.
ک-ش