لە یەمەن زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران

هێرشەکانی سوپای یەمەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری حودەیدە بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تائیستا زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

هێزه‌کانى سه‌ربه‌ حکومه‌تى یه‌مه‌ن بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى شارى حوده‌یده‌ له‌ یه‌مه‌ن، له‌ دوو شه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکیان ده‌ستپێکردوه‌ و نزیکه‌ى ٢٠ کیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان کردوه‌.

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن لە ساڵی ٢٠١٤  دەستیان بەسەر شاری حودەیدەدا گرتووە.

له‌ هێرشه‌کانى هێزه‌کانى حکومه‌ته‌دا، که‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌ و به‌شێک له‌ وڵاتانى عه‌ره‌به‌وه‌ پشتگیریى ده‌کرێن، له‌ دوو شه‌ممه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆدا زیاتر له‌ ١٠٠ هاوڵاتى کوژران و به‌ سه‌دان هاوڵاتیش بریندار بوون.

وڵاتى یه‌مه‌ن له‌ ساڵى ٢٠١٤وه‌ توشى شه‌ڕ و ململانێ بووه‌ و تا ئێستا ده‌یان هه‌زار هاوڵاتى کوژراون و به‌ سه‌دان هه‌زاریش ئاواره‌ و بێ ماڵ بوون.

ک-ش