ماکرون لەسەر عەفرین ئەردۆغانی وشیار کردەوە
ئیمانوەل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە سەر عەفرین تورکیای هۆشیارکردەوە و ڕایگەیاند:" دەبێت ئاگربەست لە عەفریندا جێبەجێ بکرێ".
ئیمانوەل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە سەر عەفرین تورکیای هۆشیارکردەوە و ڕایگەیاند:" دەبێت ئاگربەست لە عەفریندا جێبەجێ بکرێ".
بەپێی ڕاگەیەندراوێک. کە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماریی فەرەنسا،"ئیلیزێ"، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئیمانوەل ماکرۆن، سەرۆکۆماری فەڕەنسا، پەیوەندیی تەلەفۆنی بە ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ڕژێمی تورکیاوە کردووە و پێکەوە باسیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکانی نێوانیان کردوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ماکرۆن، بە ئەردۆگانی وتووە:"عەفرین لە ناو خاکی سوریا دایە و ئاگربەستی مرۆیی بۆ سەرتاسەری خاکی سوریا ڕاگەیەندراوە و دەبێت ئەوێش بگرێتەوە".
ماکرۆن ڕایگەیاندووە:"بۆ ئەوەی ڕێگری لەو توندوتیژیی لە سوریا بکرێت، دەبێت لە بری شەڕ، بیر لە ڕێگاچارەیەکی سیاسی بکرێتەوە، بۆ ئەوەش دەبێت ئاگربەستەکە بەبێ دواکەوتن لەلایەن هەموو لایەنەکانی شەڕ لە ناوخۆی سوریادا جێبەجێ بکرێ".
هەروەها داواشی، لە ڕوسیا، تورکیا و ئێڕان کردوە، کە لایەنە سەرەکیەکانی دانیشتنەکانی ئاستانەی کازاقستانن، تا لە بارەی دۆخی ئێستای سوریاوە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.
هـ.هـ