نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران: بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین په‌ناهی بوه‌ستێنه!
ئاگنێس كالهمارد ڕێپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی بوه‌ستێنێت.
ئاگنێس كالهمارد ڕێپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی بوه‌ستێنێت.
ئاگنێس كالهمارد ڕێپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیندانیی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی ده‌موده‌ست بوه‌ستێنێت.
كالهمارد له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به دیدی پسپۆرانی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، په‌ناهی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگه‌یی نه‌كراوه، هه‌روه‌ها له كاتی ده‌ستگیركردنیدا ئه‌شكه‌نجه دراوه. كاربه‌ده‌ستانی ئێران ڕه‌چاوی لێدوانه‌كانی نهتهوهیهكگرتووهكانیانیان نه‌كرد و په‌ناهی-یان به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه دادگه‌یی كرد و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.»
ڕێپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاگنێس كالهمارد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه ڕامین حوسێن په‌ناهی دادگه‌یی كراوه و پێویسته به‌زووترین كات بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه بوه‌ستێنرێت.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێران ده‌ستگیركرا و دواتریش سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. دوێنێ پاش ئه‌وه‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی سزاكه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه دیاریكرا، نیشتیمان حوسێن په‌ناهی كه خوشكه‌زای ڕامینه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌گه‌ر بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕامین حوسێن په‌ناهی نه‌وه‌ستێنرێت، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) ڕامین له‌سێداره ده‌درێت.
s.m