قه‌یرانی نێوان حكوومه‌تی ڤیه‌ننا و ڕژێمی ئه‌نقه‌ره كه ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وامه، ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بوو. له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی دائیره‌ی تێكۆشان دژی تێرۆر و پاراستنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی (BVT) كه ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نه‌مسایه، ئاماژه به ناڕازیبوونی نه‌مسا له كاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه.
سه‌رۆكی بێ ڤێ تێ، پیته‌ر گریدلینگ ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌نقه‌ره هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ڕێكخراوه توركییه‌كانی نه‌مسا ببێته خاوه‌ن هێز. گریندلینگ ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا كۆمه‌ڵه‌كانی تورك و كۆمه‌ڵگه‌ی تورك له نه‌مسا به‌كاردێنێت. گوتیشی: «توركیا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه‌كانی وه‌ڵاتی ئێمه ده‌كات.»
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نه‌مسا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سیخووڕیكردنی هاوڵاتییانی توركیایی زیادی كردووه. ناوبراو داوای له ئه‌نقه‌ره كرد كۆتایی به‌م هه‌وڵانه بێنێت.
گریدلینگ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند، هاوڵاتییانی توركیا كاتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن به ڕێبازی هه‌واڵگری چاودێری ده‌كرێن و دواتر زه‌ختی «كاتێك گه‌ڕایه‌وه نه‌مسا بۆ ئێمه سیخووڕی بكه»یان لێ ده‌كرێت.
گریدلینگ ده‌رباری كاری داعش له نه‌مسا زانیاری دا و گوتی: هه‌تا ئێستا ٣١٣ كه‌س له وه‌ڵاتی ئێمه‌وه چوونه‌ته نێو داعش، ٩٤ كه‌س له‌وانه ساڵی ٢٠١٧ گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ٧٥ كه‌سیشیان له شه‌ڕدا مردوون.
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نه‌مسا پیته‌ر گریدلینگ ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندامه به ڕه‌گه‌ز نه‌مساییانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ ئاسایشی وه‌ڵات و گوتی: له‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ٣٢ كه‌سیان له زیندان دان. ئێمه به‌رنامه‌یه‌كمان ئاماده كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێكخراوی ئیسلامیی توندڕه‌و جیابوونه‌ته‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆمه‌ڵگه.
s.m