وەزیری بەرگریی یۆنان: به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاڵۆز بووه
وەزیری بەرگریی یۆنان ڕایگەیاند به‌هۆی ھێرشەکانی توركیا له‌سەر عەفرین، ئاڵۆزی کەوتۆتە پەیوەندییه‌کانی نێوان یۆنان و تورکیا.
وەزیری بەرگریی یۆنان ڕایگەیاند به‌هۆی ھێرشەکانی توركیا له‌سەر عەفرین، ئاڵۆزی کەوتۆتە پەیوەندییه‌کانی نێوان یۆنان و تورکیا.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لیبه‌راسیۆن-ی فەڕەنسا، پانۆس کامینۆس وەزیری بەرگریی یۆنان ڕایگه‌یاند: تورکیا فشارێکی زۆری خستۆتە سەر دەوڵەتی یۆنان و لە ماوەی ساڵێکدا پێشێلکارییه سنوورییه‌كانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکی یۆنان بەڕێژەی ٤٥% له سنووری ئاوی زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها ٤٨%ی پێشێلکارییه ئاسمانیەکانی توركیا بۆ سەر سەروەری یۆنان زیادی كردووه.
له‌وانه‌یه دۆخێكی نه‌رێنی بێته ئاراوه
کامینۆس ڕایگەیاند: له‌وانه‌یه دۆخێكی نه‌رێنی بێته ئاراوه. كاتێك ئاسمانی یۆنان ببه‌زێنرێت، ئێمه فڕۆكه‌كانی خۆمان ده‌نێرینه ته‌نیشت ئه‌و فڕۆكه توركیانه‌ی سه‌روه‌ری یۆنانیان پێشێل كردووه. له‌به‌رئه‌وه له‌وانه‌یه ڕووداوێك ڕووبدات. نه‌ك ته‌نها بۆ یۆنان، ئێمه پێویسته بۆ هه‌موو ئه‌ورووپا خاكی خۆمان بپارێزین.
بەپێی لێدوانی وەزیری بەرگریی یۆنان، هۆكاری ئه‌م ئاڵۆزییه بارودۆخی سووریایه. ناوبراو گوتی: به‌هۆی بارودۆخی سووریا و شه‌ڕی دژ به كوردان ئه‌مه رووده‌دات. توركیا له عه‌فرین زۆر كێشه‌ی بۆ دروست بووه و ده‌یه‌وێت توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر یۆنان‌دا بڕێژێت.
كامینۆس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا كه‌شتییه‌كی توركیا خۆی كێشابوو به كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی یۆنان‌دا. به وته‌ی وه‌زیریی به‌رگریی یۆنان توركیا ده‌یه‌وێت سنووره‌كانی ئه‌ورووپا پێشێل بكات و زه‌خت له ئه‌ورووپا بكات.
قوبرس و یۆنان وه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نین
پانۆس كامینۆس، وه‌زیری به‌رگریی یۆنان ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له دوای هه‌ر ڕووداوێك هاوپه‌یمانه‌كانمان له ئه‌ورووپا و ناتۆ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه. وتیشی: توركیا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی سووریا و عێراق، له قوبرس و ده‌ریای ئیجه-ش هه‌ڵسوكه‌وت بكات. به‌ڵام قوبرس و یۆنان وه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نین.
s.m